به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوكان، پۆلێك له کۆڵبه‌ران لە سنووری شاری سەردەشت، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، كۆڵبه‌رێك بەسەختی بریندار کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەرمانان، ژمارەیەک لە كۆڵبه‌ران لە سنووری شاری سەردەشت، کەوتنە بۆسەی هێزی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، كۆڵبه‌رێك بە ناوی “مەحیەدین مام خدری”، بەسەختی بریندار کرا. شایانی باسه، ناوبراو به مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ئێوارێی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانان، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “گردەشەیتان”ی شاری پیرانشار بە ناوی “ئیدریس ڕەحیمی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.