کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سێف له‌ شاری سه‌قز

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری 2

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێک به ‌ناوی‌ “كه‌یهان ئه‌كره‌م”، خه‌ڵكی‌ گوندی‌ “گوێزی‌ كوێر”ی شاری سه‌قز، به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزە نیزامییه‌کانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە له‌ سنووری‌ “سێف” له‌ شوێنێک به‌ ناوی‌ “گناوە”، كه‌وته‌ به‌ر ده‌سڕێژیی‌ هێزه‌كانی‌ ڕژیم. شایانی باسه‌ ناوبراو هەتا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ خومه‌ینيی‌ شاری سه‌قزدا به‌سته‌رییه‌ و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.