به پێی هه‌واڵی كۆڵبه‌رنیوز، ڕۆژی سێشەممە 21ی مانگی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بەناوی “یاسر سەحرایی” خەڵکی شاری جوانرۆ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه خەڵکی ناوچه‌كه ناوبراویان بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوه گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژەیە، کە ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مینیان چاندووە و ساڵانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌یان هاووڵاتی ده‌بنه قۆربانی یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.