کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه‌، لە هەڵدێرێکەوە بەر بوویەوە و بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی هەینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “هەرزەنێ” سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی “ڕەحیم عەباسی” لەکاتی کۆڵبەری لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه‌، ناوبراو لەکاتێکدا لەو هەڵدێرە بەر بووەتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌ پەلاماری دراوە و بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بۆکان کراوە.