کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ته‌قه‌ی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به‌ته‌قه‌ی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “محەممەد فەقێ زادە“، بەهۆی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی سپای پاسداران له‌ سنووره‌كانی ئه‌مشاره‌ به‌ سه‌ختی برینداربوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ لە سنوورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە كراوه‌ته‌ ئامانج و تەقەی لێکراوه‌. شایانی باسه‌، محەممەد فەقێ زادە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.