کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك و هاووڵاتییه‌ك له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و مه‌ریوان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “نادر ڕه‌زایی” له‌ سنووری هه‌نگه‌ژاڵه‌ی بانه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوو و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌ناوی “هێمن بالود” له‌ جاده‌ی نێوان سنه‌- مه‌ریوان كه‌وته‌ به‌ر ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نادر ڕه‌زایی” لاقێكی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه‌‌ ئێسكی ڕانی شكاوه‌ و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه‌ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ بازگه‌یه‌كی جاده‌ی نێوان سنه‌-مه‌ریوان ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “هێمن بالود” كردووه‌ و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان باری تندرووستی ناجێگیره و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌.‌

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان

-

هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ له‌ شاری سنه‌

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو به‌ندكراو له ‌شاره‌كانی بۆكان و ئیلام

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ئاست نه‌بوونی گاز له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌

-