کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان 1 2

ڕۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خڵه‌كی گوندی ده‌ری”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ده‌ری” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری هه‌ورامان بریندار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیوووز، ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی قه‌ڵای نۆدشه‌ ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌رانیان به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “محه‌ممه‌د ده‌ری” به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌.