به‌یانی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌ێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌كێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “فه‌ردین” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌وارمان بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له سه‌رحه‌دی ته‌ته‌ی هه‌ورامان كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌كێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “فه‌ردین(پاشناو نادیار)” به سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه.