ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “به‌همه‌ن دووپلورهیی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی چیا، به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و له كاتی هه‌ڵهاتندا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “به‌همه‌ن دووپلورهیی” له به‌رزایی به‌ربۆته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆڵبه‌ره به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه سنه كراوه. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا سه‌رجه‌م، ٢٩٩ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین و به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی كوژران و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه ٣٢ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٦٨ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.