به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یەکشەمە 13ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی “هیمەت عەبدی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوو به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆته، “هیمه‌ت عه‌بدی” خەڵکی گوندی “مزرانەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیه و له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا لەلایەن هێزە سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه تەقەی لێ‌کرا و به‌سه‌ختی برینداربووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ناوبراو سه‌ری فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و پاش ڕووداوه‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆڵبه‌ری پیشه‌یه‌كی سه‌خت و مه‌ترسیداره و لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار وله‌به‌ر هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان ڕووی تێده‌كه‌ن و گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
