به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “دێ توو”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به ناوی “یه‌حیا ڕۆسه‌م زاده” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كراوه‌ته ئامانج و به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره پاش ڕووداوه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پاوه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. به پێی ئاماره‌كان له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٦ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌سه‌ختی بریندار كراون.