شه‌وی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “جه‌ماڵ قادری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران، كۆڵبه‌رێك به ناوی “جه‌ماڵ قادری” خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پاوه گوازرایه‌وه.
