به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی “جوانڕۆ” به ناوی “ئارمان فه‌ره‌همه‌ند” به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، هێزه سنووریه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری نه‌وسوود داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و “ئارمان فه‌ره‌همه‌ند” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه ساڵانه به‌ده‌یان كۆڵبه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌بنه قۆربانی یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.