کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود 4 2

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم  و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.