شه‌وی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی داڵاهوو به ناوی “ئه‌رسه‌لان نازری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “مه‌والی نه‌جه‌ف”ی سه‌ر به شاری داڵاهوو به ناوی “ئه‌رسه‌لان نازری” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. جێگای ئاماژه‌یه له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌شه‌مه تاكوو ١٦ی ڕه‌شه‌مه به‌لانیكه‌م ١٤ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، لیدان و ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراق دا كوژران و بریندار بوون.
