کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود 1 9

شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی ڕێیه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “سه‌لمان ئه‌میری” به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئێسقانی كه‌مه‌ری “سه‌لمان ئه‌میری” پاش كه‌و‌تنه‌خواره‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی نه‌وسوود شكاوه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان و جارێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ سێهه‌مین كۆڵبه‌ره‌ كه‌ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی بریندار ده‌بێت.