شه‌وی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “ئه‌میر ئیلاهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “ئه‌میر ئیلاهی” به فیشه‌كی جه‌نگی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود پێكراوه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی جوانڕۆ كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره ناجێگیره.