شه‌وی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تازاوای سریاس به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تازاوای سریاسی سه‌ر به شارستانی ڕه‌وانسه‌ر كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراوه‌ته‌وه.