شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “بایه‌نگان“ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “ته‌یێب خۆسره‌وی” به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “ته‌یێب خۆسره‌وی” خه‌ڵكی گوندی “تین“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “بایه‌نگان له شارستانی پاوه‌یه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود ده‌ستبه‌سه‌ر و دراوه‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئه‌و لاوه‌یان به‌ردباران كردووه كه به‌هۆیه‌وه جه‌سته‌ی له چه‌ند لاوه شكاوه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان كراوه.