به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “زه‌كه‌ریا عه‌بدی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌كه‌ریا عه‌بدی” خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانیه و به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه ڕووی له پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری كردبوو به‌ڵام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی شاخه‌كانی سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئاكام محه‌ممه‌دزاده” به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرابوو.