به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌كڵی نۆدشه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی سپای پاسداران كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان له سنووری نه‌وسوود داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی نۆدشه به‌ناوی “شه‌هرام ئێسحاقی” به‌سه‌ختی بریندار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌مه‌ری ئه‌و كۆڵبه‌ره لاوه به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و پاش برینداربوون ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “قودس”ی پاوه كراوه.