ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “زانیار فه‌یزی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری ساوجی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری ساوجی مه‌ریوان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “زانیار فه‌یزی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. شایانی باسه كه له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه چوار كۆڵبه‌ری دیكه له سنووره‌كانی سه‌قز، بانه و نه‌وسوود پێكراون كه یه‌كێكیان به ناوی “مه‌نسوور محه‌ممه‌دنژاد” گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش به ناوه‌كانی “كارۆ”، “یادگار عه‌لیپور” و “په‌یمان محه‌ممه‌دی” به‌سه‌ختی بریندار بوون.