ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “دڵشاد(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “دۆڵێ” به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری “دۆڵێ”ی سه‌رده‌شت كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “دڵشاد” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.