به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی گوڵانی ١٤٠٢ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “خالید سداقه‌ت” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “خالید سداقه‌ت” له حاڵێكدا هیچ كۆڵه‌یه‌كی پێ نه‌بووه له نزیكی جاده‌ی “ئه‌زگه‌له” بۆ “شێخ سه‌له” له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به سه‌ختی بریندار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌ه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “مه‌دائن”ی تاران كراوه.