به‌یانی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی كولیجی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی كولیجی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به ناوی “كه‌ریم محه‌ممدی” له كاتی كۆڵبه‌ری دا له به‌رزاییه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان به‌ر بووه‌ته‌وه خواره‌وه، به‌ڵام هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم ڕێگه‌ی نه‌داوه ئۆرژانسی هه‌وایی بیگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. به‌پێی دوایین زانیاریی، ئۆرژانسی هه‌ورامان ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی پاوه گواستۆته‌وه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.