به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه ژاڵه“ی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره (م.خ) ڕاگه‌یه‌ندراوه و خه‌ڵكی شاری بۆكانه كه به هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتیه‌وه ڕووی له كۆڵبه‌ری له سنووره‌كانی شاری بانه كردووه. جێی ئاماژه‌یه نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ڵاواردن، بێكاری و هه‌ژاری هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی به ناوپیشه‌ی كۆڵبه‌ریه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌وه‌ش له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌حمول ناكرێت و ساڵانه به ده‌یان كۆڵبه‌ر به هۆی هێرش و په‌لاماری هێزه نیزامییه‌كانی ڕژیم ده‌بنه قۆربانی یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.