ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “ناسێح كهریمزاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه، ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژیس گولله و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “ناسێح كهریمزاده” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری رپزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕووژی ڕابردوودا چه‌ندین كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.