به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “سه‌رشیو”ی سه‌قز به‌ناوی “ڕه‌زا حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌مه‌وادێكی نزیكه‌وه ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان كردووه‌ته ئامانج و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی بانه له‌ژێر چاوژێری چڕی پزیشكیدایه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ٤١ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراو و برینداركراون كه ٢٣ كه‌سیان ته‌نیا له سنووری بانه بووه.