ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سه‌لاح فه‌ره‌جی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری زڵه بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری زڵه‌ی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سه‌لاح فه‌ره‌جی”، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.