ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “سیروان ڕه‌سووڵی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئه‌و شاره بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی سه‌ره‌تا “سیروان ڕسووڵی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێدان، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. سیروان پاش برینداربوون بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوارزاوه‌ته‌وه و ئێستا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا، دوو كۆڵبه‌ر، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه و ١٣ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار كراون.