ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئێدریس ئیسماعیلی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان لێكرا. له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئێدریس ئیسماعیلی” فیشه‌كی به‌ركه‌وت و پاش برینداربوون به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. شایانی باسه كه ئه‌و كۆڵبه‌ره دواتر ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.