شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارستانی شاهیندژ به ناوی “حه‌مید” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بۆسه‌یان بۆ كۆڵبه‌ران دانا و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ‌كردن. له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵی خه‌ڵكی شاهیندژ به ناوی “محه‌ممه‌د(پاشناو نادیار)”، بریندار بوو. پێشتریش كۆڵبه‌رنیووز له ڕاپۆرتێكدا باسی له برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “تاها گوڵمحه‌ممه‌دی” و “ڕه‌زا حه‌سه‌نی” له هه‌مان سنووردا كردبوو.