ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “هیوا مه‌حموودی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكانی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “هیوا مه‌حموودی” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی هیوا ناجێگیره و به سه‌ختی هه‌ناسه ئه‌كێشیت.