ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “محه‌ممه‌د وه‌كیلی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “محه‌ممه‌د وه‌كیلی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.