ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “وه‌فا ڕه‌سووڵ نژاد” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “وه‌فا ڕه‌سوول نژاد” به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ورێز كرا.