به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ڕێبوار(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌خۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كێله” به ناوی “ڕێبوار” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ته‌ورێز كرا.