شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “میلاد محه‌ممه‌دی ڕاد” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “میلاد محه‌ممه‌دی ڕاد” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د ده‌مارێكی بڕاوه و به‌هۆی خۆێنبه‌ربوونی سه‌خت، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.