ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئیسماعیل ناسری”، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئیسماعیل ناسری” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.