ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵور، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “ئێحسان ئیسماعیلزاده” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنوور هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئێحسان ئیسماعیلزاده” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد، له‌لایه‌ن قاچیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.