به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌شكان(پاشناو نادیار)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “محه‌ممه‌دساڵح قه‌نبه‌ری” كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، لاقی بریندار كرابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای كرماشان له ئه‌ژنۆوه لاقیان بڕییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له شاری بانه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سه‌رحه‌دی هه‌نگه‌ژاڵ كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌شكان” به‌سه‌ختی بریندرا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “سه‌فی ئاباد”ی جوانڕۆ كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و یه‌كێكیان به ناوی “”محه‌ممه‌دساڵح قه‌نبه‌ری” به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا، قاچێكیان بڕیه‌وه.