به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٢ی كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌قز له‌كاتی به‌دوادا كه‌وتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌قز كه هێشتا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌كاتی به‌شوێن دا كه‌وتنی له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی بانه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بووه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی سه‌رجه‌م ٢٣٤ كۆڵبه‌ر به هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.