به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “حسێن خه‌ندانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووی هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “حسێن خه‌ندانی” پاش برینداربوون به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی سه‌رجه‌م ٢٣٤ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم یان سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین و به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.