به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “شۆڕش باشبۆڵاغی” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و خێزاندار به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه“ی بانه به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پیێ زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆڵبه‌ره سه‌قزیه به فیشه‌كی ساچمه‌یی كراوه‌ته ئامانج و ده‌ستێك و لاقێكی به‌سه‌ختی برینداربووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ٩ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٤ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی كۆڵبه‌ران هۆشداری ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت و داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست بگرن.