کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌سنووری نه‌وسوود

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “نۆدشه‌” به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینی” به‌هۆی ئازار و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مین” ته‌مه‌نی ٤١ ساڵ و باوكی منداڵێكه‌ و له‌ گوندی “نروی” سه‌ر به‌ شاری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان و به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو پاش ڕووداوه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه‌ و له‌وێ له‌ژێر چاودێری پزشكیدایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانبه‌ختكردنی لاوێكی خه‌ڵكی دێولان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠٠ كاسبكار له‌ شاری شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌ گۆماوی زرێبار

-

به‌یاننامه‌ی بازاڕیانی شاری سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له‌ شاری سنه‌

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر سه‌ربازێكی كورد له‌ تاران

-