ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئه‌سعه‌د ڕاه په‌یكار” به لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له مله‌ی ژاڵانه‌ی هه‌ورامان بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له حاڵێكدا “ئه‌سعه‌د ڕاه په‌یكار” هیچ بارێكی پێ نه‌بووه، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركو‌تگه‌ره‌كانی ڕژیم دراوه‌ته به لێدان و ئه‌شكه‌نجه كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ناوبراوی پێ بووه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی هه‌نگی مه‌رزیه‌وه دراوه‌ته به زه‌ربه‌ی باتۆم و شووشه‌كانی شكاوه.