ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “ئه‌میر ئه‌حمه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌كامی ئه‌و هێرشكردنه دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌كی دیوانده‌ره به ناوی “ئه‌میر ئه‌حمه‌دی”، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.