ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “فه‌رهاد قادرپور” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “كانی سوور”ی بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ئاماره‌كانی تۆماركراو له كۆڵبه‌رنیووز، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢ دا سه‌رجه‌م ٨٥ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان له جاده‌كانی نێوان پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، كوردستان و كرماشان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، سه‌رمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و …..هه‌تد كوژراو و بریندار بوون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی “فه‌رهاد قادرپور” له‌به‌رده‌ستدا نییه.