ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵ به ناوی “شه‌هرام ئه‌مینی” له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتووئ به كۆڵبه‌رنیووز، “شه‌هرام ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی شه‌هرام باش نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه قاچێكی ببڕنه‌وه