کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری سه‌رده‌شت

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری سه‌رده‌شت 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “زۆران”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژین له‌ سنووری ئه‌و شاره‌ برینداربوو.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ “محه‌ممه‌د ئه‌سڵانی” ناسراو به‌ “شه‌هباز ئه‌سڵانی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “زۆرانی شاری سه‌رده‌شته كه‌ به‌هۆی بێكاری و ‌هه‌‌ژاریه‌وه‌ ڕووی له‌ پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری كردووه‌ و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی، گیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌مه‌ سێهه‌مین كۆڵبه‌ره‌ كه‌ له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌كرێنه ئامانج.