ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “پوویا عه‌بدی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووی سه‌رته‌زێنی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كرا. له ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “پوویا عه‌بدی” و “محه‌ممه‌د دێهقانی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.